تێکشکانی بنکەی داعش لە پارێزگەی ئەنباری عێراق
فڕۆکە جەنگیەکانی ئەرتەشی عێراق بنکەیەکی ترۆریستانی داعشیان لە پارێزگەی ئەنباری رۆژاوای عێراق دایە بەر پەلامار و تێکیان شکاند .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی شەرقولئەوسەت ، سەرلەشکەر مەحموود فەلاحی فەرماندەری هەڵمەتەکانی پارێزگەی ئەنباری عێراق شەوی رابردوو رایگەیاند ، فڕۆکە جەنگیەکانی ئەرتەشی عێراق مۆڵگەیەکی دیکەی گروپی ترۆریستیی داعشیان لە باشووری رۆژاوای شاری ڕەتەبە لەم پارێزگەیە دایەبەر پەلامار کە لە ئەنجامدا ژمارێکی زۆر لە ترۆریستان کوژران و یان بریندار بوون .
بەرلەوەش سەرچاوەکانی هەواڵ باسی تێکشکانی دوو مۆڵگەی داعشیان کردبوو لە پارێزگەی ئەنبار .
فەرماندەری هەڵمەتەکانی پارێزگەی ئەنبار هەروەها باسی پوچەڵ کرانەوەی هەڵمەتێکی ترۆریستیی دەکات لە شاری عامریە لە پارێزگەی ئەنبار .
چەند بەشێک لە رۆژاوای پارێزگەی ئەنبار لەوان شاری قائیم تا ئێستا لە دەست داعشدا ماونەتەوە .
پێشتر میدیا عێراقیەکان راپۆریان دابوو کە هێزە عێراقیەکان بە گەیشتنی کەلوپەلی جەنگیی ئامادەی دەسپێکی هەڵمەتی رزگارکردنی شاری قائیم و راوە لە رۆژاوای پارێزگەی ئەنبارن .