داکۆکیی ڕووسیا لە یەکپارچەیی خاکی ئێراق
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بەپێداگریی لەسەر داکۆکیی وڵاتەکەی لە مافی سەروەریی ویەکپارچەیی خاکی ئێراق، خوازیاری چارەسەریی پرسەکانی ئەو وڵاتە لەڕێی سیاسییەوە بوو.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ دووشەممە لەدیدار لەگەڵ ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی ئێراق لە مۆسکۆ وتی: ڕووسیا جارێکی دیکە جەخت دەکا لەسەر هەڵوێستی بنەڕەتیی خۆی لەمەڕ ڕێزگرتن لە مافی سەروەریی ئێراق و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە.
لاڤرۆف وتی: بەچاکتربوونی ڕەوشەکەو پێشکەوتنی ڕەوتی دانوستانەکانی چارەسەریی سیاسی لە هەندێ وڵاتی ناوچە دەبێ پێش بگیردرێ لە جیاکردنەوەی ئەتنی ومەزهەبیی نوێ.
وەزیری دەرەوەی ئێراقیش لەو چاوپێکەوتنەدا، بەئاماژە بەوەی کە ناوچەی کوردستانی ئێراق بەشی جیانەکراوەی ئەو وڵاتەیە، وتی: هەڵوێستی بەغدا لەمەڕ پرسی گشت پرسیی هەرێمی کوردستانی ئێراق، داکۆکی جیهانی لەپشتە.
ئیبراهیم جەعفەری وتی: ڕوودانی ئەو گشت پرسییە لە کاتێکدا کە ئێراق بۆ ڕاگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر تیرۆریزمدا ئامادە دەبێ جێی داخ و مەخابنە.
ئەو گشت پرسییە لەدژ یاسای بنەڕەتیی ئێراق بوو کە جەخت دەکا لە یەکپارچەیی وڵات.
گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەرەڕای نەیارەتی جیهانی وکاردانەوەی لێبڕاوانەی حکومەتی ئێراق ٢٥ی سیپتەمبەری٢٠١٧ لەسەر پێداگریی مەسعوود بارزانی بەڕێوە چوو کە تەنیا رژیمی ئیسرائیل داکۆکی لێکرد.