کوژرانی١٢داعشی لە ئێراق
هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق، دوانزە تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگاکانی سەلاحەدین و دیالە کوشت.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، هێزەکانی حەشدی شەعبیی دوێنێ دووشەممە شەش داعشیان لە باشووری دووزخورماتو لەپارێزگای سەلاحەدین لەباکووری ئەو وڵاتە کوشت.
شەش کەس لە تیرۆریستانی داعشیش لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی سوپاو حەشدی شەعبیی ئێراق لەپارێزگای ڕۆژهەڵاتیی دیالە، کوژران.
گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ساڵی٢٠١٤دا بەداکۆکیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانە ڕۆژاوایی و عەرەبییەکانی ئەو وڵاتە بۆ وێنە عەرەبستان وتورکیا بە هێرش کردنەسەر ئێراق، بەشگەلێکی بەرفراوانی ناوچە باکووری و رۆژاواییەکانی ئەو وڵاتەی داگیرکردو تاوانی زۆری ئەنجام دا.
لەو کاتەوە تائێستا سوپای ئێراق بەپاڵپشتیی هێزەکانی حەشدی شعەبیی ئەو وڵاتەو یارمەتییە ڕاوێژکارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەشی زۆری ناوچە داگیرکراوەکانی ڕزگار کردو ئێستا بەکردەوە کاری ئەو گرووپە ڕەشەکوژە لە ئێراق کۆتایی پێهاتووە.