درێژەی پێشڕەوی هێزی ئێراقی لە پارێزگەی ئەنبار
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i313361-درێژەی_پێشڕەوی_هێزی_ئێراقی_لە_پارێزگەی_ئەنبار
هێزی ئێراقی ڕۆژی هەینی توانیان سێ ناوچەی دیکە لە ڕۆژاوای شاری ڕاوە لە پارێزگەی ئەنبار لە دەستی تاقمی تیرۆریستیی داعش ئازاد بکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2017 04:55 Asia/Tehran
  • درێژەی پێشڕەوی هێزی ئێراقی لە پارێزگەی ئەنبار

هێزی ئێراقی ڕۆژی هەینی توانیان سێ ناوچەی دیکە لە ڕۆژاوای شاری ڕاوە لە پارێزگەی ئەنبار لە دەستی تاقمی تیرۆریستیی داعش ئازاد بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  سوپای ئێراق  هاوڕێ لەگەڵ  عەشیرەتی ناوچە  توانیان   ناوچەکانی  مەوالی ، نزوە و نەهیە سەربە  پارێزگەی ئەنبار لە 230 کیلومەتریی شاری ڕومادی  ناوەندی ئەم پارێزگەیە لە بوونی تیرۆریستانی داعشی پاکتاو بکەن  .

هەروەها  هێزی ئێراقی توانیان   دامەزراوە و بینای کۆمپانیای  چیمەنتۆی   شاری قائم لە ڕۆژاوای ئەنبار  دوای تێکهەڵچوونی قورس لەگەڵ تیرۆریستانی داعش، ئازاد بکەن  .

دوایین قۆناغی  ئۆپراسیۆنی  بەربڵاوی سوپای ئێراق بۆ ئازاد کردنی شارەکانی قائم و راوە  لە ڕۆژاوای پارێزگەی ئەنبار لە دەستی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە لەسەرفەرمانی  حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە دەست پێکراوە.

هێزی هاوبەشی ئێراقی لە یەکەم قۆناخی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی  ناوچەی قائم، ناوچەکانی  وادی نەسر، وادی عوبەید، وادی ئەلغەر، وادی حلقوم  و وادی جحیشیشیان  لە میحوەری باشووری ئەم شارە ئازاد  کرد و خەسارێکی زۆر قورسیان لە تاقمی تیرۆریستیی داعش دا .