کوژرانی هەشت ترۆریستی تەکفیری داعش لە حەویجەی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i313562-کوژرانی_هەشت_ترۆریستی_تەکفیری_داعش_لە_حەویجەی_عێراق
فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی کەرکوک باسی لە کوژرانی هەشت ترۆریستی تەلفیری داعش کرد لە شاری حەویجە دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 31, 2017 05:06 Asia/Tehran
  •  کوژرانی هەشت ترۆریستی تەکفیری داعش لە حەویجەی عێراق

فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی کەرکوک باسی لە کوژرانی هەشت ترۆریستی تەلفیری داعش کرد لە شاری حەویجە دا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی  ڕۆژی دووشەممەی سومەرییە نیوز، " فازل عۆمران" فەرماندەری  ئۆپەراسیۆنی کەرکوک  وتی: ئەو هەشت ترۆریست  تەکفیری داعش پشتێندەکانی  تەقینەوەییان بە خۆیان بەستبوو و خۆیان شاردبۆوە و پاشانیش کوژران.

عۆمران وتیشی: لەو ئۆپەراسیۆنە، هەممارێکی ماددەکانی  تەقەمەنی تەکفیرییەکان دۆزراوەتەوە .  هەوالێکی دیکە ، بەشگەی نەوتی بەسرەی عێراق رۆژی دووشەممە ڕایگایەند: گەرەکیانە لە ساڵی ٢٠٢٠ ، بارستای وەبەرهێنانی خۆیان بۆ شەش ملوین بەرمیل لە رۆژ دا زۆرتر بکاتەوە .

  بەشگەی نەوتی بەسرەی عێراق هەناردەی نەوت لە کێلگەکانی  باشووری ئەو وڵاتە دوای ڕاگیردرانی  چالاکییەکانیی نەوتی لە کەرکووک،  بۆ ڕێژەی سێ ملوین و ٤٥٠ هەزار بەرمیل لە رۆژ دا زۆرتر کردۆتەوە .

  هێزە عێراقییەکان لە چەند  ڕۆژی ڕابردوو چەندین کێلگەی  گەورەی نەوتی لە گردو پەری شاری کەرکوک لە هێزەکانی پێشمەرگە وەرگرتووە. بەر لەوەیش ؛ هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق بە سەرۆکایەتی " مەسعوود بارزانی" زاڵبوون بەسەر بیرە نەوتییەکانی کەرکووک.