هادی ئەلعامێری: هیوا دارین کورد بە داواکانی دەوڵەتی بەغدا وڵامی ئەرێنی بدەنەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i313839-هادی_ئەلعامێری_هیوا_دارین_کورد_بە_داواکانی_دەوڵەتی_بەغدا_وڵامی_ئەرێنی_بدەنەوە
هادی ئەلعامری سکرتێری گشتیی ڕیکخراوی بەدر و یەکێ لە فەرماندەرانی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق جەختیکرد: وتووێژەکانی لایەنی عێراقی و کوردەکان هەروا درێژەی هەیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 04, 2017 07:37 Asia/Tehran
  •  هادی ئەلعامێری: هیوا  دارین کورد  بە داواکانی دەوڵەتی بەغدا وڵامی ئەرێنی بدەنەوە

هادی ئەلعامری سکرتێری گشتیی ڕیکخراوی بەدر و یەکێ لە فەرماندەرانی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق جەختیکرد: وتووێژەکانی لایەنی عێراقی و کوردەکان هەروا درێژەی هەیە .

هادی عامیری رۆژی هەینی لە وتوویژ لەگەڵ کەنالی تەلەفەزیۆنیی ئەلعالەم هیواداری دەربڕی: هێزەکانی پێشمەرگە  دووری بکەن لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی  دەوڵەتی  ناوەندیی عێراق  و لەگەڵە ئەوان دا هاوڕێیەتی وهاوکاری بکەن.

 ئەلعامێری لەم بوارە دا وتی: وتووێژەکان لەگەڵ کوردەکان بەردەوامە، لەگەل برا کوردەکانمان دا لەم بوارە وتوویژمان کردووە کە هەڵسو کەوتی سەربازیی بە قازانجی هێزی پێشمەرگەی کورد و دەزگەی ئاسایشیی عێراق نییە و هیوادارین هیچ چەشنە هەڵسو کەوتی سەربازی ڕوو نەدات .

 سکرتێری گشتی ڕێکخراوی بەدر هەروەها پەلاماریی هێزی عێراقیی بۆ سەر بنکەکانیی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەکانی کێشە لەسەری نێوان بەغدا و هەولێر لە ستانەکانی نەینەوا و سەلاحەدینی بە ڕەد کراو زانی.

هادی عامێری وتی: دەزگەی ئاسایشی عێراق هیچ بەرنامەیەکی  نییە لەمەڕ پەلاماردانیی برایانی کوردی خۆی . ئەو وتیشی: ئێمە تەنیا لە هێزەکانی پێشمەرگە داوا دەکەین بەرەو سنوورەکانی ئیداریی دوو پارێزگای نەینەوا و سەلاحەدین پاشەکشە بکەن و ئەو ناوچەگەلە ڕادەستی هێزەکانی دەوڵەتی ناوەندی بکەنەوە .

سکرتێری گشتی ڕێکخراوی بەدر هیوای خواست ئاسایش و سەقام لەو ناوچەگەلە بە شێوەی لەدوای یەک هەر وەک ئەوەی لە کەرکووک دا ڕووی داوە، دابمەزرێت. شایانی باسە هێزە ئاسایشییەکانی عێراق لە ناوەڕاستەکانیی مانگی ئۆکتۆبر چوونەتە کەرکووک و ناوەندەکانی دەوڵەتی و کێلگە نەوتییەکانیان داوەتە بەر کۆنتڕۆلی خۆیان دا .

 دوای بەرێوە چوونی کۆپرسی ئەمدواییەی جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق  کە سەرە رای نەیاریەتییەکانی نێو خۆیی و دەرەوەیی و تەنیا لە سەر پێداگریی مەسعوود بارزانی سەرۆکی ئەو ناوچەیە بەڕێوە  چوو، ئالۆزیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی عێراق  زۆرتر بۆوە.بەم حالەیش بە هۆی تێبینی بەرپرسانی دوو لایەن لە ڕۆژانی ئەمدواییە ئەو ئالۆزییە خەریکە دادەمرکێت .