ئازاد کرانی ناوچەکانی بن کۆنترڵی داعش لە ستانی ئەنباری ئێراق بەم زووانە
وتەبێژی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئێراق باسی ئازاد کرانی هەندێ ناوچەی ستانی ئەنباری ڕۆژاوای ئەم وڵاتەی کرد کە هێشتا لە دەستی تاقمی تیرۆریستی داعش دایە لە چەند ڕۆژی داهاتوو دا .
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی سپوتنیک ، یەحیا ڕەسووڵ وتەبێژی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئێراق وتی : هەندێ ناوچەی باکووری چۆمی فورات وەکوو ڕاوە و رەمانە و هەندێ ناوچەی دیکە کە هێستا لە دەستی تاقمی تەکفیری وەهابی داعش دایە، لەلایەن هێزەکانی ئێراقییەوە بە تەواوەتی گەمارۆ دراوە .
ئەم کاربەدەستەسەربازییەی ئێراقی وتیشی : هێزی ئێراقی بەم زووانە دەچنە ناوچەداگیرکراوەکان لەلایەن داعش و ئەم ناوچەیە لە ماوەیەکی کورت دا لە بوونی تیرۆریستان و چەشنی جۆربەجۆری بۆمب و داوی تەقینەوە پاکتاو دەکرێت .
یەحیا ڕەسووڵ وتیشی : بە هاتنی هێزی ئێراقی بۆشاری قائم لە ڕوژاوای ئەنبار ژومارێکی زۆر لە ئەندامانی داعش بەرەو شاری بووکەماڵی سوریا هەڵاتن و ژومارێکی تریشیان لەلایەن هێزی ئێراقییەوە کوژراون .
شاری قاتم و گەڕەکەکانی دەورووبەری ڕۆژی هەینی لە دەستی تاقمی تیرۆریستی داعش ئازاد کران .
ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ڕۆژاوای پارێزگەی ئەنبار لە دەستی داعش بە بەشداری هێزی سوپا و حەشدی شەعبی ئێراق لە بیست و شەشەمی ئوکتوبەری ساڵی 2017ەوە دەست پێکراوە .