پێشگرتنی داعش لە چوونە دەری کەسانی سیڤیل لە ناوچەی ڕاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i314213-پێشگرتنی_داعش_لە_چوونە_دەری_کەسانی_سیڤیل_لە_ناوچەی_ڕاوە
کۆمیسیۆنی مافی مرۆفی عێراق لەبارەی ڕەوشی دانیشتووانی شاری " ڕاوە" کەلە ژێر گەمارۆ ترۆریستانی داعشی دایە، وشداریان داوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 09, 2017 07:14 Asia/Tehran
  • پێشگرتنی داعش لە چوونە دەری کەسانی سیڤیل لە ناوچەی ڕاوە

کۆمیسیۆنی مافی مرۆفی عێراق لەبارەی ڕەوشی دانیشتووانی شاری " ڕاوە" کەلە ژێر گەمارۆ ترۆریستانی داعشی دایە، وشداریان داوە .

 بە گویرەی ڕاپۆرتی " سومەریە نیوز" کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق رۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: تاقمی ترۆریستی داعش شاری "ڕاوە" لە ستانی ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق دا گەمارۆ داوە کە نزیک ١٠ هەزار کەس لە شارومەندانی عێراقی دەگرێتەوە .

 راپۆرتەکان باس لە وە دەکات داعش لە شارومەندانی عێراقی لەو ناوچەیە وەکوو قەڵخانی ئینسانی کەڵک وەردەگرێت . ترۆریستانی داعش ئەو کردەوەیە بۆ پێشگرتن لە پێشڕەوی هێزە عێراقییەکان بەڕێوە بردووە . هێزە عێراقییەکان یش شاری "ڕاوە" یان گەمارۆ داوە و ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی ئەویان دەستپێکردووە .

 کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق، لە دەوڵەت داوای کرد بۆ ڕزگاری دانیشتووانی ئەو ناوچەیە کە لە ژێر گەمارۆی ترۆریستانی داعشی دایە ، هەموو هەوڵێک بدەن .

 ئۆپەراسیۆنیی ئازادی ڕۆژئاوای ستانی ئەنبار، لە چنگ داعش بە بەشداری هیزەکانی سوپا و بەسیجی جەماوەری عێراق لە ٢٦ ئۆکتۆبری ٢٠١٧ەوە دەستپێکراوە .