دۆزرانەوەی چوارسەد تەرم لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە حەویجەی ئێراق
فەرمانداری پارێزگەی کەرکووکی ئێراق ڕایگەیاند: چەند گۆڕی بە کۆمەڵ کەلەوان دا لانیکەم چوارسەت تەرم هەبوو، لە نیزیکی حەویجە دۆزراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، راکان سەعید، فەرمانداری کەرکووک ئەمڕۆ شەممە وتی : ئەم گۆڕە بەکۆمەڵانە لە بنکەی سەربازیی بکارە لە سێ کیلومەتری باشووری ڕۆژاوای حەویجە دۆزراونەتەوە.
فەرمانداری کەرکووک وتیشی : هێزی دەوڵەتی بە یارمەتی دانیشتوان، گۆڕە بەکۆمەڵەکانی بەکارەیان دۆزیوەتەوە کە ژومارێک لەوان جل وبەرگی سووری مەحکووم کراوان بە مەرگ و زومارێکی دیکەشیان جل وبەرگی ناسەربازیان لەبەر دا بووە .
یەکێک لە دانیشتوانی ئەم ناوچەیەش وتی : لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا کە ئەم ناوچەیە داگیرکرابوو، داعشییەکان بەندییەکانیان دەکوشت و ژومارێک لەوانیشیان دەسووتاند.
حەویجە لە بنکەکانی تاقمی تیرۆریستیی - تەکفیری داعش بوو کە هێزەکانی ئێراقی سەرەتای ئوکتوبەری ئەمساڵ کۆنترۆڵی ئەوێیان بەدەستەوە گرت .
بەپێی هەواڵێکی تر، سەرچاوەیەکی ئاسایشیی سەقامگیر لە پارێزگەی سەلاحەدینی ئێراقی ڕایگەیاند: دوابەدوای ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی ڕۆژی شەممەی هێزەکانی ئێراقی لە ناوچەی جەزیرە لە ڕۆژاوای شاری تەکریت لە 170 کیلومەتری باکووری بەغدا، سێزدە خۆکوژی داعشی کوژران.