پاکتاو کرانی ٣٦ گوندی ئێراقی لە بوونی تیرۆریستانی داعش
تشرینی دووهم 26, 2017 08:34 Asia/Tehran
فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی جەزیرە ئێراق ڕایگەیاند کە سی و شەش گوندی ئەم وڵاتە لە ژێر چنگی گرووی وەهابی- زایۆنیی داعش ڕزگار کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی کوردیی سەحەر بە گێڕانەوە لە تەلەڤزیۆنی ئەلعالەم؛ ژەنەراڵ "عەبدولئەمیر یارەڵڵا" فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی دوورگە" ڕایگەیاند کە کە سی و شەش گوندی ئەم وڵاتە لە ژێر چنگی گرووپی وەهابی- زایۆنیی داعش ڕزگار کراوە.
فەرماندەرێتیی هێزەکانی حەشدی شەعبیش ڕایگەیاند کە ناوچەکانی جەزیرە و بادییە کە لە نێوان دوو پارێزگای ئەنبار و سەڵاحەدین هەڵکەوتوون، بە تەواوەتی پاکتاو کراونەتەوە و لە ژێر چنگی تیرۆریستانی داعش ڕزگار کراون.
سەرپەیڤ