کۆتایی هاتنی شەڕی دژەداعش لە ئێراق
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش لەو وڵاتە کۆتایی پێهاتووە.
بەپێی راپۆری ئەمڕۆ شەممەی فرانس پرێس، حەیدەر عەبادی لەڕێوڕەسمی دەسپێکرانی کۆبوونەوەی یەکێتی پەیامنێرانی عێراقی لە بەغدا وتی: "هێزە عێراقییەکان کۆنترۆڵی بەتەواوەتی سنووری عێراق و سووریایان لەدەست دایەو من کۆتایی شەڕی دژ بەداعش لە عێراق ڕادەگەیێنم".
پێشتر سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندبوو، بە سەندنەوەی شاری ڕاوە لەڕۆژاوای پارێزگای ئەنبار، دواپێگەی داعش لە عێراق، تەمەنی سەربازیی ئەو گرووپە ڕەشەکوژە لە عێراق کۆتایی پێهاتووە.
حەیدەر عەبادی لەدرێژەی قسەکانی لەکاردانەوە بەبڕیاری حکومەتی ئەمریکا لەمەڕ بەڕەسمییەت ناسینی قودس وەک پێتەختی رژیمی ئیسرائیل وتی: هیچ کەس ناتوانێ ماک و شووناسی فەلەستین و قودس بگۆڕێ.
ترەمپ، رۆژی چوارشەممە سەرباری نەیارەتییە بەرفراوانە ناوچەیی و جیهانییەکان ، قودسی وەک پێتەختی رژیمی زایۆنیستی راگەیاند.
خەڵکی زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی بەسازدانی خۆپێشاندانی بەرفراوان، ئەو کردەی ترەمپیان شەرمەزار کرد.