دۆزرانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی داگری تەرمی سەرکردەکانی داعش لە «المطیبیجة»ی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i318967-دۆزرانەوەی_گۆڕێکی_بەکۆمەڵی_داگری_تەرمی_سەرکردەکانی_داعش_لە_المطیبیجة_ی_عێراق
ئەنجومەنی پارێزگاریی دیاله ی عێراق ڕایگەیاند، گۆڕێکی بەکۆمەڵی داگری تەرمی پەنجا کەس لە سەرکردەکانی داعش لە «المطیبیجة» دۆزراوەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 18, 2017 13:29 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی داگری تەرمی سەرکردەکانی داعش لە «المطیبیجة»ی عێراق

ئەنجومەنی پارێزگاریی دیاله ی عێراق ڕایگەیاند، گۆڕێکی بەکۆمەڵی داگری تەرمی پەنجا کەس لە سەرکردەکانی داعش لە «المطیبیجة» دۆزراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی فارس، سادق ئەلحوسێنی سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایش لە ئەنجومەنی پارێزگاریی دیالیی عێراق ڕایگەیاند: هێزە ئاسایشییەکانی عێراق بەیارمەتی هێزەکانی حەشدی شەعبی، لە دەورووبەری «المطیبیجة» و لەسنووری نێوان دوو پارێزگای دیالی و سەلاحەدین ئەو گۆڕە بەکۆمەڵەیان دۆزییەوە.

سادق ئەلحوسێنی وتی: ئەو گۆڕە بەتەواوەتی شاردرابۆوەو ناوچەیەکی نهێنی بۆ داعش دەهاتە ئەژمار و داعش بەنیازبوو شووناسی کوژراوان بشارێتەوەو ئەو گۆڕە، سەلمێنەری ئاستی خەساری وێکەوتوو لە تەکفیرییەکان لە «المطیبیجة» یە.

مەزهەر عیزاوی فەرماندەری ئۆپراسیۆنی دیجلە، رۆژی شەممە لەبەیاننامەیەکدا باسی دەسپێکرانی پاکتاوکردنی ناوچەی «المطیبیجة» لەنێوان پارێزگای دیالی و سەلاحەدین لە پاشماوەکانی داعشی کرد و وتی: هێزە جۆراوجۆرەکان لە سوپاو هێزە ئاسایشییەکان و حەشدی شەعبی لەو ئۆپراسیۆنە هاوبەشن.

رۆژی رابردوو (یەکشەممە) هێزە هاوبەشە عێراقییەکان بیست و پێنج ئاواییان لەو ناوچەیە بەتەواوەتی پاکتاو کرد.