دەسگیر کرانی یەکێ لە گەورەدابینکەرانی ماڵی داعش لە ئێراق
هێزە ئەمنیەتیەکانی ئێڕاق ڕۆژی هەینی یەکێ لە ترۆریستەکانی داعش کە لە گەورەدابینکەرانی ماڵیی ئەم تاقمەیە لە باشووری بەغدای پێتەختی ئێراق دەسگیر کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سپۆتنیک ، دەزگەی هەواڵگری سەربازی عێراق ڕایگەیاند : هێزە ئەمنیەتیەکانی ئەم وڵاتە هۆکاری ماڵیی داعش بەناوبانگ بە " ئەبو دالیا"ی لە هەڵمەتێک دا دەسگیر کرد. کەسی دەسگیر کراو کە برای سێ ترۆریستێکە کە پێشتر لە لایەن هێزە ئێراقیەکان دەسگیر کراون، دوای ئەوە کە هەستی کرد لە شوێنی چالاکی سەرەتای خۆی لە ژێر چاوەدێری دایە بۆ بەلارێ دابردنی دەزگەی ئەمنیەتی چوو بۆ ناوچەی ئەلعەزیمیە. هەروەها هێزەکانی بەسیجی جەماوەری حەشدی شەعبی عێراق دوابەدوای دەسدرێژی بۆسەر هێزەکانی گاردی سنووری لە ناوخۆی خاکی سووریا ، کەرسە وئامیری سەربازی خۆی نارد بۆ ناوچە سنووریەکان ، هێزەکانی خۆ بەخشی جەماوەری چوارشەممەی ڕابردوو لە هەڵمەتێکدا بە پۆچەڵ کردنەوەی پولاماری ترۆریستەکانی داعش لە باشووری ناوچەی " تل سفوک" لە پارێزگەی نەینەوالەباکووری عێڕاق، پێنج کەس لە ئەندامانی تەکفیری داعشیان کوشت وترۆمبێلێکی بومبڕێژکراوی داعشیان تەقاندەوە. هێزەکانی بەسیجی جەماوەری ئێڕاق حەشدی شەعبی نۆهەمی دێسەمبەری دووهەزارو حەفدە لە دەهەمین ڕۆژ لە هەڵمەتی سەربازی خۆی لە ڕۆژئاوای ئێراق ، کۆنترۆڵی تۆکمە تەواوی سنوورەهاوبەشەکان لەگەڵ سووریایان گرتەدەس.