تێکهەڵچوونی حەشدی شەعبی لەگەڵ ئەندامانی داعش لە تەکریت
لە تێکهەڵچوونی هێزی حەشدی شەعبی لەگەڵ ئەندامانی تیرۆریستی داعش لە ڕۆژهەڵاتی تەکریتی ناوەندی ستانی سەلاحەدینی ئێراق سێ کەس لە ئەندامانی داعش کوژران و نیزیکەی دە کەس لەوانیش بریندار بوون .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر، سەرچاوە ئاسایشییەکانی ئێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە پارێزگەی سەلاحەدین لە باکووری ئێراق ڕایانگەیاند : تیرۆریستانی داعش پەلاماریان کردە سەر شاری دور لە سی کیلومەتریی ڕۆژهەڵاتی تەکریت .
لەم تێکهەڵچوونانەدا چوار کەس لە هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراقیش کوژران و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون .
ئەم سەرچاوە ئاسایشییانە ڕایانگەیاند لە پەلاماری ئەندامانی داعش بۆ سەر شاری دور، سی تیرۆریست بەشدار بوون .
لەحاڵێکدا کە بوونی تاقمی تیرۆریستیی داعش وەک دەسەڵاتێکی سەربازی لە ئێراق کۆتایی پێ هاتووە هێشتا ژومارێک ئەندامی سەربەم تاقمە بەشێوەی تاقمی بچوک و پڕژ و بڵاو لە هەندێ ناوچەی ئێراق ئامادەن.