کوژرانی ژومارێکی تر لە تیرۆریستانی داعش لە باکووری ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i320699-کوژرانی_ژومارێکی_تر_لە_تیرۆریستانی_داعش_لە_باکووری_ئێراق
فەرماندەی پۆلیسی پارێزگەی نەینەوای ئێراق باسی کوژرانی لانیکەم 17 کەس لەئەندامانی داعشی کرد لە باشووری ئەم پارێزگەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 31, 2017 07:42 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژومارێکی تر لە تیرۆریستانی داعش لە باکووری ئێراق

فەرماندەی پۆلیسی پارێزگەی نەینەوای ئێراق باسی کوژرانی لانیکەم 17 کەس لەئەندامانی داعشی کرد لە باشووری ئەم پارێزگەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی  ئیرنا  واسق  حەمدانی ،  فەرماندەی پۆلیسی نەینەوای ئێراق وتی :  هێزی پۆلیسی  ئێراق بە هاوکاری ژومارێک لە خەڵکی پارێزگەی نەینەوا، توانیان لە ناوچەی ئەبووسەیف  لە چۆمی دیجلە،  پێنج  ئەندامی داعش بکوژن  .

واسق حەمدانی وتیشی : لەحاڵێکدا کە ئەندامانی داعش خەریکی هەڵاتن لە ناوچەی ئەبووسەیف بوون ، کۆپتەرە سەربازییەکان لانیکەم  دوازدە  کەس لەوانیان  داوەتەبەر پەلامار و کوشتنیان .

هەرلەم حاڵەدا وەزارەتی  ناوخۆی ئێراق لە  بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند  : 115  ئەندامی داعش ڕاوەدوو نراون  لە پێنج  پارێزگەی ئەم  وڵاتە دا  .

فەرماندەی پۆلیسی نەینەوای ئێراق وتی : ئەم کەسانە لە پارێزگەکانی بەسرە، واست،زیقار، میسان و موسەنا  گیراون.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق نۆیەمی دیسەمبەر  بەشێوەی ڕەسمی  سەرکەوتنی  ئێراق بەسەر تیرۆریستانی داعشی  راگەیاند  .

ژومارێک  ئەندامی تاقمی تیرۆریستیی داش  دوای شکست لە پارێزگەی  نەینەوا  بەرەو ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێراق هەڵاتن  و جارجارێک دەست دەدەنە هەوڵی تێکدەرانە.