پێداگری عەمار حەکیم لەسەر پێویستیی بەرەنگار بوونەوەی بیرۆکەی داعشی لە ئێراق
ڕێبەری ڕەوتی حیمەتی نەتەوەیی ئێراق جارێکی تر لەسەر پێویستیی بەرەنگار بوونەوەی بیرۆکەی داعشی و تۆڕەکانی نهێنیی تەکفیری لە ئێراق، پێداگری کرد .
بەپێی ڕ اپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی مێهر، عەمار حەکیم، ڕێبەری ڕەوتی حیکمەتی نەتەوەیی ئێراق لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ژومارێک سەرۆکی هۆزی عەنزە لە ئێراق وتی : داعش لە باری سەربازی لە ئێراق کۆتایی پێهاتووە بەڵام بیرۆکەی داعشی و کەناڵی نهێنی هەر هەن و بەرەنگار بوونەوەشیان پێویستی بە دڵنیایی و متمانە و هاوکاری لەنێوان شارومەندان و هێزی ئاسایشییە.
حەکیم وتیشی: عەشیرەتەکانی ئێراقی بۆ داکۆکی کردن لە دەوڵەت دوای سەرنخوون بوونی ڕژێمی پێشوو و هەروەها پەیڕەوی کردن لە فتوای جیهادی کەفایی مەرجەعییەت بۆ بەرگری کردن لە ئێراق و پیرۆزایەتییەکان، دەورێکی ئەرێنیان گێڕاوە.
تاقمی تیرۆریستیی داعش دوای شکست هێنان لە ئێراق بەتایبەت لە پارێزگەکانی نەینەوا و ئەنبار ، بەهەڵاتن لەم ناوچانە و خۆشاردنەوە لە پارێزگەکانی دیکە، جارجارێک دەست دەدەنە کردەوەی تێکدەرانە و خرابکارانە.