کوژرانی ژمارێک لە داعشییەکان لە پارێزگای ئەنباری عێراق
فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی ئەلجەزیرە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: لانیکەم پێنج خۆکوژ لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار (رۆژئاوای عێراق) کوژران و ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراویش لە نێو براوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی " سپۆتینیک" ی ڕوسیا، " قاسم مۆحەممەدی" فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی ئەلجەزیرە رۆژی یەکشەممە وتی: " یەکەکانی گەشتی هیزە جەماوەرییەکان و هێزە ئاسایشییەکانی عیراق توانیان لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری " ئەلقائیم" ، هۆکارانی هێرشێکی تەقاندنەوە ناس کەن و بیانکوژن.
هیزە ئاسایشییەکانی عێراق کۆنترۆڵی ناوچە ئازاد کراوەکان لە رۆژئاوای ئەنباریان لە دەست دایە و درێژە ئەدەن بە پاکتاوکردنی ناوچە بیاوانییەکان.
بیاوان و سارای ئەلجەزیرە کە لە نێوان شارەکانی بیجی لە پارێزگای سەلاحەدین(باکوور) و "ئەلحەزر" لە باشووری پارێزگای نەینەوا( باکووری ڕۆژئاوا) و "حەدیسە" و "ڕاوە" و "ئەلقائیم" لە پارێزگای ئەنبار (رۆژئاوا) عیراقدایە، ناوچە گەلیکی بەربڵاو کە دوایین ناوچەی ئامادە بوونی ترۆریستانی داعش لە عێراق دێتە ئەژمار.
" حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی عێراق نوهەمی دیسەمبەری ٢٠١٧ هاوکات لەگەڵ زاڵبوونی تۆکمەی هێزە عێراقییەکان بە سەر سنوورەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ سوریا ، سەرکەوتنی یەکجاریی ئێراق بەرامبەر داعشی ڕاگەیاند.
لە حالێکدا کە بوونی تاقمی ترۆریستی داعش لە عێراق کۆتایی هاتووە هێشتا ژمارێک لە ئەندامانی سەر بەم گرووپە ، بە شێوەی تاقمگەلی بچوکتر و جیا لەیەک لە ژمارێک لە ناوچەکانی عێراق دان و تاوانکاری ئەنجام ئەدەن .