منداڵانی ئێراقی ، قوربانی گەورەی تێڕۆڕیزم
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند سەبارەت بە بانگەشەی فرۆشی منداڵانی ژێرچاودێری ناوەندێکی ڕاگرتن سەر بە وەزارەتخانەی داعش ، لە پارێزگای نەینەوا لە باکووری ئێراق لێکۆڵینەوە دەکات .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی ئیرنا لە بەیاننامەی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئێراقدا هاتووە ئەگەر ئەو لێکۆڵینەوە بسەلمێندرێت ، لە گەڵ تاوانکاران بە تاوانی خەیانەت لە ئەمانەت و پێشێلکرانی شەرافەتی کاریی هەڵس و کەوتی دادەوانیی دەکرێت . بە پێی ئاماری سەرچاوە ناوخۆیی و نێونەتەوەییەکان لە چەن ساڵی ئەم دواییەدا منداڵان و ژنان لە سەرووی قوربانیانی ئێراقین . ئامارە بڵاو کراوەکان لە لایەن نوێنەرایەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ یارمەتی بە ئێراق یونامی نیشان ئەدات لە ساڵی 2014 ( دەسپێکی پەلاماری داعش بۆ سەر ئێراق ) تا نیوەی یەکەمی ساڵی 2017 ، هەزار و حەفتاو پێنج منداڵی ئێراقی لە ڕووداوی تڕوڕیستی ئەو وڵاتە کوژراون . یونامی هەروەها باسی کردووە لە بریندار و کەم ئەندام بوونی هەزار و سەد و سی منداڵ و جیایی زۆرتر لە چوارهەزار و 650 منداڵی دیکە لە بنەماڵەکانی خۆیان لەو ماوەیەدا . ئێستاکە زیاتر لە پێنج ملوێن منداڵی ئێراقیش پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی خێرا هەیە .