وشداری دانی بەبڕشتانەی حەشدی شەعبیی ئێراق بە داعش لە سوریا
جێگری فەرماندەیی حەشدی شەعبیی ئێراق باسی ئامادەیی تۆکمەوتەواوی هێزی جەماوەریی ئەم وڵاتەی کرد بۆ دامەزراندنی هێوری و ئاسایش لە سنوورەکانی ئێراق و سوریا دا .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕوژی شەممەی هەواڵدەریی فارس بە گێڕانەوە لە کەناڵی تەلەفزیۆنیی لوبنانیی مەیادین، ئەبوومەهدی موهەندس، جێگری فەرماندەیی حەشدی شەعبی ئێراق وتی : ئەگەر داعش لە سوریاوە پەلامار بکاتەسەر ئێراق، بەرەوڕووی کاردانەوەی بە بڕشتانە دەبێتەوە.
جێگری فەرماندەیی حەشدی شەعبی ئێراق پێداگری کرد: ئەگەر حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق فەرمان بدات، حەشدی شەعبی ئامادەی گەیشتن بە ناوچەکانی فەلەستینی سوریا بە ئامانجی داکۆکی کردن لە سنوورەکانی ئێراقە.
ئامادەیی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش لە سوریا، لەحاڵێکدایە کە هێزی سوپای تورکیا لە ئۆپراسیۆنی سەربازی ، بنکەی کوردەکانیان لەشاری عەفرین لەپارێزگەی حەڵەبی سوریا داوەتە بەر پەلامار .