دۆزینەوەی فڕۆکەی بێ سەرنشینی ئەمریکا لە ئەنباری عێراق
فەرمانگەی هەواڵگریی سەربازیی پارێزگەی ئەنبار، لە ڕۆژئاوای عێراق باسی لە دۆزرانەوەی حەشارگەی یەکێ لە فڕۆکە بێ سەرنشینەکانی تاقمی ترۆریستی داعش کردووە لە ڕۆژهەڵاتی ئەم پارێزگایە دا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەری ئەلعەهدی لوبنان؛ فەرمانگەی هەواڵگریی سەربازیی پارێزگای ئەنبار رۆژی هەینی لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند: ئەندامانی فەرمانگەی هەواڵگریی سەربازیی ستانی ئەنبار لەکاتی گەشت لێدان حەشارگەیەکیی فڕۆکەی بێ سەرنشینی داعش کەلە یەکی لە ناوچە کشت و کاڵییەکانی سەقڵاویە لە اپرێزگای ئەنبار دا حەشاردراوبوو دۆزیوەتەوە .
لەم بەیاننامەیە دا هاتووە: ئەم فڕۆکە بێ سەرنشینە لەلایەن بەشگەی ئەمریکایی Textron Systems Aerosonde بەرهەم هاتووە ودەتوانێ نۆ کیلو گرام بار هەڵبگرێت. لانی زۆر بەرزبوونەوەی ئەم فڕۆکە بێ سەرنشینە یس دەکاتە نزیک چوار کیلو مەتر.
سوپای عێراق بەم چەشنە فڕۆکە بێ سەرنشینانە تەیار بۆتەوە تا فڕینەکانی یەک لە دوای یەک ئەنجام بدات. دوای دەستڕاگەییشتنی ڕەشەکوژەکانی داعش بە ژمارێک لەم جۆری فڕۆکەیانە و ڕوودانی بارودۆخی سەربازی ئەستەم، ڕەشەکوژەکان ناچار بوون کەرەستە وئامێرەکانیان لە حەشارگەکان دا بشارنەوە .