May 13, 2018 18:23 Asia/Tehran
  • ڕاگەیەندراویی ژۆڕنالیستی بالوێزخانەی ئێران لە بەغدا سەبارەت بە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی عێراق

بالوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا پێشوازی کرد لە بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانی عێراق لە کەشێکی ئارام و جێ متمانەدا .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی یەکشەممەی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران، لەبەیاننامەی ڕۆژنامەوانی باڵوێزخانەی ئێران  لە بەغدا، بە ئاماژە بە  بەڕێوە چوونیی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنەکانی  پەرلەمانی عێراق هاتووە: ئەم سەرکەوتنە، درێژە دەری سەرکەوتنەکانی گەورەی دژی ترۆریسم و نیشانەی گەشە و لێهاتووی خەڵکی عێراقە لەمەر دیاریکردنیی چارەنووسی خۆیان.

 لەم بەیاننامەیە هیوایان دەربڕیوە " ئەم پرۆسەیە ببێتە هۆی هێزمەندی پاوەجێی و دۆستایەتی لە ناوەوەی عێراق و لە ئاست ناوچەکە دا.

 باڵویزخانەی  کۆماری ئیسلامی  ئیران لەبەغدا  هەروەها  بە پیرۆزبایی لە گەڵ و دەوڵەت عێراق، هیواداری دەربڕیوە:  بە پێکهاتنی پەرلەمان و دوابە دوای پێکهاتنی دەوڵەتی تازە، پەرە وپێشکەوتن لە هەموو ڕەهەهەندەکانیی دا  درێژەی بێت و پیوەندی برایانە لە نێوان  دوو وڵاتی ئێران و عێراق قووڵتر بێتەوە و پەرە بگرێت.

 هەڵبژاردنەکانی  پەرلەمانی عێراق  رۆژی  ڕابردوو (شەممە)  بە بەشداریی  نزیک ١١ ملوین عێراقیی و بەڕادەی بەشداریی پتر لە سەدا ٤٤ بەڕێوە چوو.

 لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی  عێراق ٣٢٠ پارتی سیاسی، هاوپەیمانی و لیستەی هەڵبژاردنەکان پێکەوە ململانێان کرد . ئەمە یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە دوای شکستی تاقمی ترۆریستی داعش لە کۆتایی ساڵی زایینی ڕابردوو(٢٠١٧).

سەرپەیڤ