تێک شکاندنی پەلاماری داعش بۆسەر کەرکووک لەلایەن حەشدی شەعبی وپۆلیسی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i342038-تێک_شکاندنی_پەلاماری_داعش_بۆسەر_کەرکووک_لەلایەن_حەشدی_شەعبی_وپۆلیسی_عێراق
بەسیجی جەماوەری عێراق "حەشدی شەعبی" بە دەرکردنی بە یان نامەیەک ڕایگەیاند: هێزەکانی حەشدی شەعبی وپۆلیسی عێراق توانیان پەلاماری تیرۆریستەکانی داعش بۆ سەر یەکێ لە گوندەکان هەڵکەوتوو لە کەرکووک پووچەڵ بکەنەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 11, 2018 12:27 Asia/Tehran
  • تێک شکاندنی پەلاماری داعش بۆسەر کەرکووک لەلایەن حەشدی شەعبی وپۆلیسی عێراق

بەسیجی جەماوەری عێراق "حەشدی شەعبی" بە دەرکردنی بە یان نامەیەک ڕایگەیاند: هێزەکانی حەشدی شەعبی وپۆلیسی عێراق توانیان پەلاماری تیرۆریستەکانی داعش بۆ سەر یەکێ لە گوندەکان هەڵکەوتوو لە کەرکووک پووچەڵ بکەنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە " ئەلغه د پرێس " تیرۆریستەکانی داعش بەیانی ئەمڕۆ بڕیاریان گرت پەلامار بکەنە سەر گوندی "قەرە تەپە" لە گەردوپەڕی " دبس " لە ڕۆژهەڵاتی " کەرکووک" کە لەگەڵ بەربەرەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی وپۆلیسی عێراق ڕووبەڕوو بوونەوە. لە بەیان نامەی حەشدی شەعبی دا هاتووە: لانی کەم بیست داعشی لەم هەڵمەتە بەشداریان کردووە کە  بە وەڵام دانەوەی هێزەکانی بەسیجی جەماوەری وپۆلیسی عێراق زیانی زۆر لە تیرۆریستەکان کەوت. میدیا عێراقیەکانیش ڕایانگەیاند : گروپێک لە تیرۆریستەکانی داعش دوو کەس یان لە گوندی " داقوق " لە باشووری " کەرکووک" ڕفاندووە. بە پێی ڕاگەیاندنی کوتایی هاتنی جمووجوڵی سەربازی داعش لە نوامبەری ٢٠١٧ لەلایەن حەیدەرعیبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق، چالاکیەکان وپەلاماری پرژوبڵاوی ئەم گروپە تیرۆریستیە لە بڕیک لە ناوچەکانی باکوور لەوان کەرکووک وڕۆژهەڵات ودەوروبەری بەغدا درێژەی هەیە .