نوێنەرێکی پێشووی عێراق : عەرەبستان و پارتی بەعس لە باشووری عێراق خەڵک هان ئەدەن
نوێنەرێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق وتی : نیشانەی ئاشکرا هەن لە دەسوەردانی دەزگای هەوڵاگریی عەرەبستان و پارتی هەڵوشەیاوەری بەعس لە بەلاڕێدابردنی ناڕەزایەتی گەلی عێراق لە باشووری عێراق .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، جاسم موحەممەد جەعفەر نێونەرێ پێشووی پەرلەمانی عێراق لە وتووێژ لە گەڵ ماڵپەڕی ئەلمەعلوومە جەختی کردەوە : پلان داڕشتنەکانی ئاژانسی هەواڵگریی عەرەبستان بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکیەکان ئەنجامبووە و هەموو کاربەدەستانی پارتی بەعس لە رێگکەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە کارە توندی و تیژیەکانی خۆپێشاندەرانیان کردە جێژن .
ئەو لە حکومەتی ێعراقی ویست هەرچی خێراتر دەست بداتە لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی ئەو وەزیرانەی کە لە پێشکەش کردنی راژەکاری بە خەڵک کەمتەرخەمیان کردووە و هەروەها ئەو بەرپرسانەی کە راستەوخۆ لە سەرهەڵدانی ئەم باردودۆخەدا دەستیان هەبووە لەسەر کار لابات .
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش باسی کۆبوونەوەی لوتکەیی لیژنەی وەزیرانی ئاسایشیی ئەم وڵاتەی کرد بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی بۆ لێکدانەوەی ڕەوشی ئاسایشیی باشووری عێراق .
لەنزیک حەوتەیەک لەمەوبەرەوە خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی لە پارێزگا باشوورییەکانی عێراق لەدژ کەمکرانی ئاستی ڕاژەکارییەکان و پەرەی هەژاریی و بێکاری، تەشەنای کردووە بەڵام تابەم ساتە کوژرانی دوو خۆپێشاندەر و برینداربوونی دەیان کەسی دیکە لە ناڕازییان و هێزە ئاسایشییەکانی عێراقی لێکەوتووەتەوە.