سەرۆک وەزیرانی عێراق بەردەوامە لە سەرەتی دان بە خۆپیشاندەران
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تازەترین ھەنگاوی دا بۆ دامرکاندنەوەی خۆپیشاندانەکانی عێراق چواردە بڕیاری تایبەت بە شاری ناسریە دەرکرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراقەوە، حەیدەر عەبادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق به‌مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی دەربڕینی هاوڵاتیانی عێراقی، چواردە بڕیاری تایبه‌ت به شاری ناسریە "زیقار" ده‌رکرد.
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 19ی ته‌مموزی 2018، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق چواردە بڕیاری ناوبراوی تایبه‌ت به شاری ناسریه ده‌رکرد.
ئەو چواردە بڕیارەی کە لە لایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە دەرکراون بریتین لە:
ئه‌مه‌ش بڕیاره‌کانه:
1-ده‌ستپێکردنی پرۆسه‌ی دامه‌زراندن له پارێزگای زیقار و راسپاردنی وه‌زاره‌تی دارایی به دابینکردنی پاره بۆ که‌رته جیاوازه‌کان.
2-پێدانی پشکی پترۆدۆلار به پارێزگاکه.
3-پێداچوونه‌وه به به‌شه کاره‌بای پارێزگاکه به‌گوێره‌ی رێژه‌ی دانیشتوان و ھەوڵدانی وه‌زاره‌تی کاره‌با بۆئه‌وه‌ی به زووترین کات وێستگه‌ی کاره‌بای گه‌ڕۆک بۆ شاره‌که دابین بکرێت.
4-راسپاردنی وه‌زاره‌تی دارایی لەمەڕدابینردنی بودجه‌ی پێویست بۆ ته‌واو کردنی پردی نه‌سر (ناسریه- به‌غدا) و رێگای فه‌جر –ئال بدیر و رێگای نێودەوڵەتیی سه‌ماوه- ناسریه و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی پردی کۆنکرێتی ناسریه.
5-کارکردن بۆ گێڕانه‌وه‌ی فه‌وجه مه‌ده‌نییه‌کانی تایبه‌ت به پارێزگای زیقار و راسپاردنی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کان بۆ ئه‌و کاره به‌جۆرێک کە ئاسایشی هاوڵاتیان و موڵک و ماڵی گشتی و تایبه‌تی پارێزراوبن.
6- کار کردنی ده‌سبه‌جێ بۆ ته‌واوکردنی ئاوی ئیسڵاح و چارەسەریی کێشەکانی ئێستا.
7- ئامادەکرانی پلانێکی ورد لە لایەن وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و کانزا‌کان بۆ دووباره خستنه‌وه‌کاری کارگه پەک که‌وتووه‌کانی شاره‌که و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی شاری پیشه‌سازی له ناسریه که هه‌زاران ده‌رفه‌تی کار ده‌ڕه‌خسێنێت.
8-دابینکردنی بودجه‌ی پێویست بۆ پرۆژه‌ی تۆڕی ئاوه‌ڕۆ له ناسریه و شه‌تره و پرۆژه‌ی ئاوی ناسریه ژماره 1 و وێستگه‌کانی پاڵاوتن.
9-دابینکردنی بودجه‌یه‌کی گونجاو بۆ فه‌رمانگه‌کانی ته‌ندروستی تا بتوانن ده‌رمان و پێداویستی‌ی پزیشکیی سه‌ره‌تایی دابین بکه‌ن و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی خێرا بۆ ته‌واوکردنی نه‌خۆشخانه‌ی تورکی و نه‌خۆشخانه‌ی حه‌ورا له شه‌تره.
10- دیاری کرانی ئه‌ندامانی خانه‌ی قه‌یران له ماوه‌ی 24 کاژێردا لە لایەن پارێزگاری زیقارەوە بە مەبەستی هه‌ماهه‌نگیکردن و ڕێکخستن له‌گه‌ڵ ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سه‌ر به شانه‌ی کێشه‌ی خزمه‌تگواری و ئه‌منی که سه‌رۆک وه‌زیران سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات و هه‌ماهه‌نگیکردن له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه‌کانی پارێزگا بۆ گه‌یاندنی پێداویستییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام.
11-لێکۆڵینه‌وه له دواخستنی دانه‌وه‌ی قه‌رزی جوتیاران بۆ ماوه‌ی دووساڵ به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ی به‌هۆی بارودۆخی که‌ش و هه‌واوه زیانیان پێگه‌یشتووه و لێخۆشبوو‌ن له سوودی سه‌ر ئه‌و قه‌رزانه.
12-یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی یاریگای ئۆلۆمپی له ناسریه.
13- دەستەبەرکردنی پشکی ئاوی شاره‌که له رووباره‌کانی دیجله و فوڕات.
14-یارمەتی دانی ئه‌و پرۆژانه‌ی کە کاره‌کانیان به‌باشی ئه‌نجامداوه بۆ دروست کردنی قوتابخانه.
جێگای ئاماژەیە ئه‌م بڕیارانه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق وه‌ک وه‌ڵامێکه بۆ داواکاری‌ی خۆپیشانده‌رانی پارێزگای که ماوه‌ی چه‌ندین رۆژه ده‌ستیان کردووه به‌خۆپیشاندان و داوای دابینکردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کان و دابینکردنی هه‌لی ئیش و کار ده‌که‌ن.
شیاوی باسە لەنزیک حەوتەیەک لەمەوبەرەوە خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی لە پارێزگا باشوورییەکانی عێراق لەدژ دابەزینی ئاستی ڕاژەکارییەکان و پەرەی هەژاری و بێ‌کاری، تەشەنەی سەندووەو ھەوڵی کاربەدەستانی باڵای ئەم وڵاتەش بۆ دامرکاندنەوەی ئەو بشێوییانە ھەتا ئێستا ھیچ دەرەنجامێکی نەبووە.