تێکشکێندرانی چەک و کەرەستەی داعش لەباکووری بەغدا
سەرچاوە ئاسایشییەکانی ئێراق باسی لەنێو برانی تونەیل و چەکەمەنیی داعش دەکەن، لەڕەوتی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی شاری حەویجە، کەرکووک لەباکووری بەغدا .
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی سومەرییە، ناوەندی فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی ئێراق ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند : دۆزینەوەولەنێو بردنی تونەیل و چەکەمەنیی داعش دوای ئەوە ئەنجام بوو کە چەکداران و هێزی ئەندازیاریی سەرکردایەتیی پۆلیسی فیدراڵ بە پشتیوانیی ئاسمانی، گوندی مزیریرە ی شاری حەویجەیان بە ئامانجی ڕاوەدوونانی تیرۆریستانی داعش، بە تەواوی پشکنی.
ناوەندی زانیاری گەیاندنی ئاسایشی ئێراق ڕۆژی دووشەممەش ڕایگەیاند : هێزی ئێراقی نۆ تونەیلی سەر بە داعشیان لە ناوچەی بادوشی پارێزگەی نەینەوا دۆزیوەتەوە و لەنێویان یردووە.
بە پێی هەواڵێکی دیکە، سەرچاوەیەکی ئاسایشیی ئێراق لە پارێزگەی نەینەوا لەباکوری ئێراق، باسی جوڵەپێکرانی بەربڵاوی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە ڕۆژاوای ئەم پارێزگەیەی کرد و وتی : هێزی ئەمریکی لە ناوچەی حەزەر سەقامگیرن.
ڕۆژی دووشەممە لە بەر کەوتنەخواری کۆپتەرێکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەناو دژەداعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە ئێراق، چەکدارێکی ئەمریکی کوژرا و دوو چەکداری دیکەش بریندار بوون.
هێزی ئەمریکی کە لە ساڵی 2011 لەبەر شکست و ناکام مانەوەی پەیتا پەیتا، ناچار بوون خاکی ئێراق بە جێ بێڵن، لە ساڵی 2014 بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی داعش لەسەرووی هاوپەیمانییەک جارێکی تر هاتنە نێو ئەم وڵاتە.