ئۆپراسیۆنی هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق لە سنووری سوریا
شوبات 08, 2019 18:23 Asia/Tehran
سەرکردایەتیی هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق باسی ئۆپراسیۆنی ڕاوەدوونان و پاکتاوکرانی شانەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە سنووری ئێراق و سوریای کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی کەناڵی ئەلعالەم، سەرکردایەتیی هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: هێزەکانی تیپی چل و چواری حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردن لە موسلی ناوەڕاستی پارێزگەی نەینەوای بەرەو سنووری سوریا بۆ پێ وشوێن گرتنی ئەندامانی داعش، جێبەجێ کرد .
ئامانج لە جێبەجێ کرانی ئەم ئۆپراسیۆنە دابین کردنی ئاسایشی ناوچەکانی بن کۆنترۆڵ و پێشگیری کردن لە دزەی ئەندامانی داعش و دامەزرانی پۆستی ئاسایشی بۆ کۆتایی ھێنان بە هەڕەشەی تاقمەکانی داعش، ڕاگەیەندراوە .