ڕوحانی : ئاسایش و سەقامی ئێراق بە سوودی هەموو ناوچەیە
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایش و سەقامی ئێراقی بە سوودی هەموو ناوچە زانی و جەختی کرد ئێران و ئێراق بە هۆی تڕوڕیزم ڕووبەڕووی دژواریگەلی زۆرن .
حەسەنی ڕوحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی دووشەمە لە پرێس کونفڕانسێکدا لە گەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئێراق لە بەغدا وتی : گرینگایەتی و سەقامی ئێراق بۆ ئێران گرینگە لەبەر ئەوەی کە ئێراقی سەقامگیر دەتوانێ ڕوڵێکی گرینگ لە ناوچە بگێڕێت . ڕوحانی بە وتنی ئەوەی کە هەستی ئێمە لە ئێراق هەستی بوون لە وڵاتی خۆمانە وتیشی پەیوەندی نێوان دوو نەتەوەی ئێران و ئێراق هەزاران ساڵەیە و تاران هۆگرە کە ئەو پەیوەندیە ئایینی فەرهەنگی و مێژوویی و ناوچەییە زیاتر لە ڕابردوو پتەو بکرێت . بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئێراقیش لەو د انیشتنە هەواڵە هاوبەشەدا ، وێڕای ڕێز گرتن لە لاگریەکانی ئێران لە ئێراق بۆ خەبات بە دژی داعش ڕایگەیاند پەیوەندی ئێراق و ئێران بە سوودی هەموو ناوچەیە . ساڵح سەفەری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئێراقی بە پێداگری لەسەر قووڵبوونی پەیوەندی نێوان دوو وڵات زانی و جەختی کرد لەسەر لەناو بردنی لەمپەرەکانی هاوکاری نێوان تاران و بەغدا . سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دووشەمە لە سەرووی شاندێکی پلەبەرز ی سیاسی و ئابووری گەیشتە بەغدای پێتەختی ئێراق .