گیرانی دەیان کەس لە لایەن پۆلیسی ئێراقەوە دوابەدوای پەلاماردرانی باڵیۆزخانەی بەحرەین
وەزیری ناوخۆی ئێراق ڕایگەیاند هێزە ئەمنییەکان ٥٤ کەسیان لە پێوەندی لەگەڵ پەلاماردرانی باڵیۆزخانەی بەحرەین گیراون.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "یاسین یاسری" سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی بە ئاماژە بەوەی کە تەگبیری یاسایی سەبارەت بەو کەسانە دەگیردرێتە بەر، وتیشی: ئاسایشی باڵوێزخانەکان و نوێنەرایەتییەکانی هێڵی سووری ئێمەیە و بە هیچ لەونێ ڕێگا بە کەس نادرێ ئەو هێڵە سوورانە ببەزێنێ.
نووسینگەی "عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی ئێراقیش لە بەیاننامەیەکدا بە داخ و مەخابن دەربڕین بەرامبەر بەو پەلامارە ڕایگەیاند؛ دەوڵەتیش داخ و مەخابنی خۆی بەرامبەر بە پەلاماری ژمارێک خۆپیشاندەر بۆ سەر باڵیۆزخانەی بەحرەین دەردەبڕێ، لەبەر ئەوەی کە ئەو کردەوە تێکدەرانەیە، دژ بە یاسا و پارێزراوبوونی نوێنەرایەتییە دیپلۆماتیکەکانە.
خۆپتشاندەرانی تووڕەی ئێراقی شەوی ڕابردوو بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە میواندارێتی کردنی مەنامە لە کۆبوونەوەی هاوپێوەند بە "سەودای سەدە" ، بە پەلاماردانی باڵیۆزخانەی بەحرەین لە بەغدا و هێنانە خوارەوەی ئاڵای ئەم وڵاتە، ئاڵای فەلەستینیان لە جیاتی ئەودا هەڵکرد.
دوابەدوای ئەو ڕووداوە، بەحرەین باڵیۆزەکەی خۆی لە بەغدای بانگ کردەوە.
"سەودای سەدە" پلانێکە لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە بۆ تیابردنی مافەکانی گەلی فەلەستین. ئەم پلانە بە هاوکاری و ڕەزامەندیی ژمارێک وڵاتی عەرەبی لەوان عەرەبستان داڕێژراوە.
بە پێی پلانی ئەمریکایی "سەودای سەدە" قودسی پیرۆز ڕادەستی ڕژێمی زایۆنی دەکرێ، ئاوارە فەلەستینییەکان لە وڵاتانی دیکە، مافی گەڕانەوەیان نابێ و فەلەستین بەرتەسک دەبێتەوە بە زەوی و زارە داگیر نەکراوەکانی کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئەردەن و کەرتی غەززە.