بەرەوڕووبوونەوەی حەشدی شەعبیی عێڕاق دژبە پەلاماری داعش بۆسەر پارێزگای سەلاحەدین
تهمووز 19, 2019 16:31 Asia/Tehran
هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق هەوڵی تیرۆریستانی داعشیان بۆ دزەکردنە نێو پارێزگای سەلاحەدین بێ ئاکام کرد.
ماڵپەڕی سومرییە نیوز لە ڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند: ترۆریستانی وەهابی-زایۆنیی داعش رۆژی ڕابردوو(پێنج شەممە) هێرشیان کردەسەر چەند یەکەیەکی هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق لە "ئامرلی" کە ئەو کردە لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە بەرپەرچ درایەوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق لەو پەلامارەدا، خەسار و زیانی لە ترۆریستانی داعش دا.
سەرباری شکست هێنانی گرووپی ترۆریستیی داعش لە عێراق، هێشتا ژمارێک لە ئەندامانی ئەو گرووپە ترۆریستییە لەناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە ئامادەن و بەشێوەی پرژو بڵاو پەلاماری ترۆریستی ئەنجام دەدەن.