ئاب 19, 2025 18:43 Asia/Tehran
  • جینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی دژ بە غەززە

لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە ٦٠ کەس شەهید بوون و ٣٤٣ کەسیش بریندار.

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی پەلاماری تازەیان بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی جەبالیا دەست پێکردووە کە لە باکووری غەززە هەڵکەوتووە. لە درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە پەیامنیران و بنەماڵەکانیان، "ئیسلام ئەلکومی" پەیامنێری فەلەستین هاوڕێ لەگەڵ منداڵەکەی شەهید بوون. لە بنکەکانی دابەشکردنی خۆراک و یارمەتییەکانیشدا ٣١ کەس شەهید بوون و ١٩٧ کەسیش بریندار  و بەم چەشنە ژماری ئەو فەلەستینییانەی لەم بنکانەدا شەهید بوونە هەڵکشا بۆ هەزار و ٩٩٦ کەس و ژماری بریندارانیش گەیشتە ١٤ هەزار و ٨٩٨ کەس. شایانی باسە بە هۆی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا، ٦٢ هەزار و ٦٤ کەس شەهید بوونە. 

سەرپەیڤ