کوژراوێک و 29 بریندار لە تەقینەوەکانی بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i366999-کوژراوێک_و_29_بریندار_لە_تەقینەوەکانی_بەغدا
وەزاڕەتی تەندروستیی عێراق ئێوارەی دوشەممە رایگەیاند لە تەقینەوەی هەماری تەقەمەنی هێزەکانی حەشدی شەعبیی لە ناوچەی دەورە باشوری بەغدا ، کەسێک کوژراو 29 کەسێکی دیکە بریندار بوون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 13, 2019 03:21 Asia/Tehran
  • کوژراوێک و 29 بریندار لە تەقینەوەکانی بەغدا

وەزاڕەتی تەندروستیی عێراق ئێوارەی دوشەممە رایگەیاند لە تەقینەوەی هەماری تەقەمەنی هێزەکانی حەشدی شەعبیی لە ناوچەی دەورە باشوری بەغدا ، کەسێک کوژراو 29 کەسێکی دیکە بریندار بوون .

 هەندێ سەرچاوەی هەواڵ بانگەشەی ئەوەیان کرد فڕۆکەیەکی نەناسراو ئەم بنکە سەربازیەی پێکاوە .

 کاربەدەستانی فەرمیی عێراق تا ئێستا لەمبارەوە لێدوانیان نەبووە .

لە لایەکی دیکەوە سەرچاوە ئاسایشیەکانی عێراق باسی کوژرانی هەشت ئەندامی تاقمی تیرۆریستیی داعشیان کرد .

 کەناڵی مەیادین بە گێڕانەوە لە رێکخراوی نەهێشتنی تیرۆریسمی عێراق راگەیاند : لە هەڵمەتی رۆژی دوشەممەی هێزەکانی ئەم دامەزراوەیە لە دژی بنکەکانی داعش لە پارزێگەی ئەنبار هەست ئەندامی داعش کوژران و ژمارێکیش بریندار بوون . ئەم هەڵمەتە بە پشتێوانی هێزی ئاسمانیی  ئەنجام بوو .