شوبات 16, 2020 18:28 Asia/Tehran
  • نەبەردی دژە ترۆریستی سوپای ئێراق لە کەرکووک و ئەنبار

هێزەکانی سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنی دژە ترۆریستی تازەیان لە پارێزگاکانی کەرکووک(باکووری عێراق) و ئەنبار(ڕۆژئاوای عێراق) ئەنجام داوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی یەکشەممەی هەواڵدەری مێهر؛ هێزەکانی سوپای عێراق لەم ئۆپەراسیۆنە ،مۆڵگەکانی شانە نووستووەکانی داعش یان لە ناوچە گەلێکی پارێزگاکانی کەرکووک وئەنبار دا پێکاوە.

تابە ئێستا لە دریژەی ئەم ئۆپەراسیۆنە، ژمارێک لە ترۆریستانی داعش کوژراون و ژمارێکیش بریندار بوونە. سوپای عێراق ڕۆژی پێنجشەممە یش تاقمێکی ترۆریستی لە شاری مووسڵ ناوەندی ستانی نەینەوا،لەباکوری ئەم وڵاتە لێکپرژاندووە.

سەرەڕای شکستی گرووپی ترۆریستی داعش لە عێراق، شانە نووستووەکانی ئەم ترۆریستانە هەروا لەم وڵاتە دا ئامادەن. سوپا و هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق تا بەئێستا ئۆپەراسیۆنی جۆر بە جۆریان بۆ پاکتاوکردنیی ناوچە جۆربە جۆرەکانی ئەم وڵاتە لە چنگ تاقمەکانی ترۆریستی ئەنجام داوە و ئەم ئۆپەراسیۆنانە هەر وا بەردەوامن. 

سەرپەیڤ

بۆچوونت