نیسان 01, 2020 19:51 Asia/Tehran
  • پاشەکشەی هێزە سەربازیە ئەمریکیەکان لە سێ بنکەی سەربازی لە عێراق، ڕێکارێکی ستراتژیکە یاخود تاکتیکە؟

هێزە سەربازیە ئەمریکیەکان لە بنکەی سەربازی k 1 لە باکووری عێراقیش چوونە دەر.

پرسی چوونە دەری هێزە سەربازیە ئەمریکیەکان لە عێراق بووە پرسێکی گرینگ لە سێ مانگی سەرەتایی ساڵی 2020دا. هێزە ئەمریکیەکان بەرەبەیانی سێهەمی جانیڤەری 2020، سەردار سپەهبۆد قاسم سولەیمانی، سەرکردەی فەیلەقی قودسی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و ئەبوومەهدی موهەندیس، یاریدەدەری حەشدی شەعبی و 8 کەس لە هاوڕێیەکانیان لە نزیکی فڕۆکەخانەی بەغدادا تیرۆر کرد، لە پاش ئەو کەتنە پرسی چوونەدەری هێزە سەربازیە ئەمریکیەکان لە عێراق هاتە ئاراوە.

پەرلەمانی عێراق ڕۆژی 5ی جانیڤەری بە زۆرینەی دەنگەکان پڕۆژەیاسای چوونەدەری هێزە سەربازیە ئەمریکیەکان لە عێراق پەسەند کرد. جەماوەری عێراقیش لە ڕۆژی 24ی جانیڤەری 2020دا، خۆپیشاندانێکی ملوێن کەسیان لە دژی ئەمریکیەکان ساز دا و پێیانداگرت لەسەر چوونەدەری هێزە سەربازیە ئەمریکیەکان لەو وڵاتەدا.

ئەمریکیەکان بانگەشەی ئەوەیان کرد کە چوونەدەریان بەس لەبەر تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کرۆنا بووە، خاڵی گرینگ ئەوەیە کە بانگەشەی ئەمریکیەکان لەحاڵێکدایە کە لە لایێکەوە بە پێی ڕاگەیاندنی فەرمی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی، عێراق سێهەمین وڵاتی سەرکەوتوویە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی کرۆنادا و لەلایێکی دیکەشەوە هێزە سەربازیە ئەمریکیەکان خۆ نەگەڕاونەتەوە بۆ ئەمریکا بەڵکوو بەس جێگایان لە نێوخۆی عێراقدا گۆڕدراوە.

هەر بۆیە هۆکاری چوونەدەری هێزە سەربازیە ئەمریکیەکان لە سێ بنکەی قائیم، ئەنبار، قیارە و k 1 پەیوەندی بە کرۆناوە نیە بەڵکوو هۆکارێکی تری هەیە، هەر لەم پەیوەندیەدا "هوشام هاشمی" کارناسی ئاسایشی عێراقی لەمبارەوە دەڵێت

هەر بۆیە ئەتوانین بڵێین ئەمریکیەکان ئێستاکە بە بڕوبیانووی کرۆناوە هێزە سەربازیەکانیان لە سێ بنکەی خۆیان لە عێراق بردووەتە دەر، بەڵام هۆکاری ڕاستەقینەی هەڵکشانی ئاستی هەڕەشە و ناهێمنیە بۆ سەر هێزەکانیان لەو بنکانەدا.

سەرپەیڤ