سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕوو لە گەلی وڵاتەکەی: قۆناغێکی قورسی مێژووییمان تێپه‌ڕاند
سه‌رۆک کۆماری عیراق په‌یامێکی به‌بۆنه‌ی متمانه به‌خشین به‌کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی عیراق به‌سه‌رۆکایه‌تی مسته‌فا کازمی بڵاوکرده‌وه‌و تێیدا پیرۆزبایی له گه‌لی عیراق کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی پی یوکەی میدیا،.«به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح» سه‌رۆک کۆماری عیراق له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێکی به‌بۆنه‌ی متمانه به‌خشین به‌کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی عیراق به‌سه‌رۆکایه‌تی مسته‌فا کازمی بڵاوکرده‌وه‌و تێیدا پیرۆزبایی له گه‌لی عیراق کرد‌و رایگه‌یاند: وڵات قۆناغێکی سه‌ختی تێپه‌ڕاند.
ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە، وه‌ک سه‌رۆک کۆمار ئه‌رکمانه که پشتیوانی له‌حکومه‌تی نوێ بکه‌ین بۆ به ڕاپەڕاندنی ئامانجه‌کانی.
له‌به‌شێکی تری په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق دا هاتووه: به‌هه‌موان توانرا نیشتیمان له‌قۆناغێکی قورسی مێژوویی‌دا تێپه‌ڕێندرێت و پێویستیشه په‌له بکرێت له‌ته‌واوکردنی پێکهاته‌ی حکومه‌ت به‌زووترین کات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری کێشه ته‌ندروستی و ئه‌منی و ئابوورییه‌کان ببێته‌وه و هه‌وڵه‌کانیش بخرێنه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌نجامدانی چاکسازی و هه‌ڵبژاردنێکی پاک و بێگه‌رد.