حوزه‌یران 01, 2020 13:23 Asia/Tehran
  • 12 داعشی لە سامەڕا گیران

هێزەکانی ئەرتەش و پۆلیسی عێراق بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی هاوبەش توانیان 12 کەس لە تیرۆریستانی داعش لە سەمەڕا دەستگیر بکەن .

بە پێی راپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی بەغداد ئەلیەوم ، لە هەڵمەتێکی دژی تیرۆیرستیی هێزەکانی ئەرتەش و پۆلیسی عێراق لە رۆژهەڵاتی ناوچەی نەهر رەساسی سەمەڕا حەوت بنکەی داعشیەکان تێکڕما و 23 بۆمبی ئامادەی تەقینەوەش پوچەڵکرانەوە .

وەزاڕەتی نێوخۆی عێراقیش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رایگەیاند هێزەکانی ئەم وڵاتە توانیان 4 تەکفیری داعش لە شاری فەلوجە بگرن .

سەعد حەڕبیە فەرماندەری هەڵمەتی هاوبەشی پارێزگەی کەرکوکیش باسی کوژرانی حەوت تیرۆریستی داعشی کرد لە هەڵمەتێکدا لەو پارێزگەیە .

سەرپەیڤ

بۆچوونت