ناڕەزامەندیی توندی عێراق بەرامبەر بە ھێرشەکانی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i383383-ناڕەزامەندیی_توندی_عێراق_بەرامبەر_بە_ھێرشەکانی_تورکیا
وتەبێژی دەوڵەتی عێراق، دەست درێژکاریی تورکیا بۆ سەر باکووری ئەو وڵاتەی ئیدانە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 05, 2020 04:42 Asia/Tehran
  • ناڕەزامەندیی توندی عێراق بەرامبەر بە ھێرشەکانی تورکیا

وتەبێژی دەوڵەتی عێراق، دەست درێژکاریی تورکیا بۆ سەر باکووری ئەو وڵاتەی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران ، «ئەحمەد مەلا تەلال» شەوی یەکشەممە وتی: دەست درێژکاریی ھێزەکانی تورکیا پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی عێراقەو تورکیا بەرپرسی ڕژانی خوێنی خەڵکی بێ تاوانی ئەم ناوچەیەیە.

تەلال لە ئاگاداری نامەیەک دا وێڕای ئاماژە کردن بە بانگ کرانی باڵوێزەکەی تورکیا بۆ دووھەەمین جارو پێڕاگەیەندرانی ناڕەزامەندیی توندی بەغدا، داوای لە کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان کرد کە ئەو دەست درێژکارییانە ئیدانە بکەن.

ناڕەزامەندیی توندی تەلال لە کاتێکدایە کە سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە کەناڵی ئەلعالەم باسی بەردەوامیی ھێرشی تۆپخانەی سوپای تورکیا بۆ سەر مۆڵگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی کرد لە ناوچەی کوردستانی عێراق دا.