سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تیرۆر کرانی «ھیشام ئەلھاشمی» چاودێری سیاسی و ئاسایشتیی شەرمەزار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i383466-سەرۆکی_ئەنجومەنی_نوێنەرانی_عیراق_تیرۆر_کرانی_ھیشام_ئەلھاشمی_چاودێری_سیاسی_و_ئاسایشتیی_شەرمەزار_کرد
«موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تیرۆر کرانی «ھیشام ئەلھاشمی» چاودێری سیاسی و ئاسایشتیی وڵاتەکەی شەرمەزار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 07, 2020 03:41 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تیرۆر کرانی «ھیشام ئەلھاشمی» چاودێری سیاسی و ئاسایشتیی شەرمەزار کرد

«موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تیرۆر کرانی «ھیشام ئەلھاشمی» چاودێری سیاسی و ئاسایشتیی وڵاتەکەی شەرمەزار کرد.

«موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەنراوێکدا جەختی کرد: لەکاتێکدا سەرکۆنەی ئەو کارە چەپەڵ و بێشەرمانەیە دەکەین کە لەلایەن چەند چەکدارێکەوە لەناوەندی شاری بەغدا کرایە سەر چاودێر و شارەزای بواری ئەمنیی دوکتۆر هیشام هاشمی، هاوکات داوا لەلایەنە بەرپرسەکانی حکومەت دەکەین بەپەلە تاوانکاران بدۆزرێنەوە و بۆ رای گشتی رابگەیەنرێت و ئەو لایەنانەش کە دەستییان لەم کارە چەپەڵ و ترسنۆکانەیەدا هەبووە ئاشکر بکرێن.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەروەها  پرسە و سەرخۆشیی خۆی ئاراستەی کەس وکار و خۆشەویستانی «هیشام هاشمی»ش کرد.

«ھیشام ئەلھاشمی» کارناس و شارەزای بواری کاروباری ئاسایشتی و سیاسیی عێراق ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە دوای دیمانەیەکی تەلەفزیۆنی، لە ناوچەی «زیونە»ی بەغدا لە لایەن چەکدارانی داعشەوە  تیرۆر کرا.