ته‌مووز 12, 2020 08:10 Asia/Tehran
  • پەلامار بۆسەر کاروانێکی ھێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگەی دیوانیەی عێراق

دەزگاکانی راگەیاندنی عێراق بڵاویانکردەوە، شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکدار لە پارێزگای دیوانیە هێرشیانکردوەتە سەر کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا کە کەرەستەی سەربازیی بۆ بنکە سەربازییەکان گواستوەتەوە.

لەو بارەوە ماڵپەڕی "صابرین نیوز"ی نزیک لە حزبوڵای عێراق بڵاویکردەوە، "کاروانێکی ئەمریکی لە نێوان ناوچەی حەمزە و سومەر لە پارێزگای دیوانیە کە دەکەوێتە سەر رێگا خێرا پەلاماری کرایە سەر، بەوهۆیەش سێ ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ئەمریکا سوتان و بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە" بەبێ ئەوەی ئاماژە ژمارەی بریندارەکان بکات.

هاوکات سەرچاوەیەکی عێراق رایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە ئامانج گیراون، خۆراکیان بۆ یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە نێوان دیوانیە و سەماوە گواستوەتەوە و ئۆتۆمبێلەکان لە پارێزگای بەسڕەو هاتون.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە کە لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە وەریگرتوە، "هێزەکانی (سرایا ثورة العشرین) بەرپرسیاریەتی خۆیان بەرامبەر سوتاندن و کردنە ئامانجی ئەو کاروانەی ئەمریکا راگەیاندوە".

سەرپەیڤ

بۆچوونت