سەردانەکەی کازمی بۆ سعودیە دواخرا
تهمووز 20, 2020 14:06 Asia/Tehran
بڕیار بوو ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەسەردانێکی فەرمی بگاتە سعودیە، بەلام بەهۆی نەخۆشکەوتنی سەلمان بن عەبدولعەزیزەوە پادشای ئەو ولاتە سەردانەکە دواکەوت.
بەرپرسانی ولآتی سعودیە لە تۆڕی کۆمەلآیەتی توریتەر بڵاویان کردۆتەوە کە ئەوان بەرێزێکی زۆرەوە دەڕواننە سەردانەکەی مستەفا کازمی کە یەکەم سەردانە بۆ دەرەوەی وڵات لەو کاتەوەی پۆستی سەرۆک وەزیرانی وەرگرتووە.
بڕیاربوو ئەمڕۆ دوو شەممە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق یەکەم سەردانی خۆی وەک سەرۆک وەزیران بۆ دەرەوەی ولآت بکات و سعودیەش یەکەم وێستگەی ئەو بوو، دواتر سەردانی ئێران و پاشان بۆ پرسی رێککەوتنی ئەمنی نێوان ئەمەریکا و عێراق سەردانی واشنتۆن بکات.