ئاب 02, 2020 08:04 Asia/Tehran
  • مەرجی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عیراق بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت

کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عیراق به‌ مه‌رج ئاماده‌یی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌و واده‌یه‌کی مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیران دیاریکردووه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

 

کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عیراق له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئاماده‌یی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ڕاگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ زووترین کات یاسای هه‌ڵبژاردن تێپه‌ڕێنێت تاکو ببێته‌ چوار چێوه‌یه‌کی یاسایی بۆ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.

داواشیکردووه‌، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جێگره‌وه‌ی ده‌قی مادده‌ی 3 له‌ یاسای ژماره‌ 30 ساڵی 2005په‌سه‌ند بکات بۆ ته‌واوکردنی ڕێژه‌ی یاسایی دادگای فیدراڵی به‌و پێیه‌ی تاکه‌ لایه‌نه‌ ده‌سه‌ڵاتی په‌سه‌ندکردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌یه‌.

یه‌کێکی تر له‌ مه‌رجه‌کانی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان بریتییه‌ له‌ دابینکردنی بودجه‌ و هه‌موو ئه‌و پێداویستییانه‌ی پێشتر له‌ وه‌زاره‌ته‌کان داوای کردوون، داواشی له‌ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و ڕێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ تایبه‌تمه‌نده‌کان کردووه‌ هاوکاری بکه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، چاودێرییه‌کی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێکی پاک و بێگه‌رد که‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواسته‌کانی گه‌ل بێت فه‌راهه‌م بکرێت.

سەرپەیڤ

بۆچوونت