گردبوونەوەی ناڕەزایانە لە بەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لە بەغدا
ئاب 14, 2020 00:11 Asia/Tehran
دەیان کەس لە شارومەندانی عێراقی ڕۆژی پێنج شەممە لە بەردەم بینای تورکیا لە بەغدا بۆ ناڕەزامەندی بەرامبەر بە ھێرشی سەربازیی ئانکاراو کوژرانی سنووروانانی ئەم وڵاتە لە ھەرێمی کوردستان خڕ بوونەوە.
کاربەدەستێکی ئاسایشتی لە وتووێژێکدا لەگەڵ سومریەنیوز ڕایگەیاند: دەیان کەس بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ھێرشی فڕۆکەبێ فڕۆکەوانەکەی تورکیا کە بووە ھۆی کوژرانی دوو ئەفسەری سنووروانیی عێراقی لە پارێزگای ھەولێر، لە بەردەم باڵوێزخانەی تورکیا گرد بوونەوە.
بە پێی ھێندێک لە ڕاپۆرتەکان ناڕەزایان دژی دەوڵەت و کاربەدەستانی تورکیا دروشمیان ھەڵدا.
لە ھێرشی ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردووی تورکیا بۆ سەر ناوچەی «سیدەکان» لە باکووری پارێزگای ھەولێر، چوارکەس لە ئەندامانی ھێزی سنووروانیی عێراق لەوانە دوو ئەفسەری باڵا کوژران.