نوری مالیکی: سه‌ردانه‌که‌ی کازمی بۆ ئەمریکا مێژوویی نیه
نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندووە: سه‌ردانه‌که‌ی کازمی بۆ ئەمریکا مێژوویی نیه‌و منیش پێنج جار سەردانی ئەمریکام کردووە.
نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگه‌یاندووە:سه‌ردانه‌که‌ی «مسته‌فا کازمی» بۆ ئه‌مریکا مێژوویی نیه وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ندێک که‌س وەک سه‌ردانێکی مێژوویی باسفی ده‌که‌ن، منیش پێشتر پێنج جار سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌م کردووه.
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق جەختی لەوەش کردووەتەوە کە: ئەمریکا لە ھەوڵی ئەوەدایە حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه و ئێرانیش له عێراق نەمێنێ، بەڵام یەکەم دەبێ بزانێ کە پرسی حەشدی شەعبی بابەتێکی نێوخۆیی عێراقەو دووھەم ئەوەی کە ئێران سه‌ربازگه‌ی له‌م وڵاتەدا نییه‌و په‌یوه‌ندیه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران تەنیا سیاسییه.
مالیکی لەبارەی جێبه‌جێکردنی بڕیاری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی بیانی و بەتایبەت ئەمریکا لە عێراقیش وشداریی دا‌و پێی داگرت: دۆسیه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکی لە عێراق به کشانه‌وه‌ی چه‌ند سه‌ربازێک نابێت و ئه‌وانی دیکه‌ش نابێ له عێراق دا بمێننه‌وه.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو کە، پێویستمان به سه‌ربازانی ئه‌مریکا نیه، به‌ڵکو ته‌نها پێویستمان به‌شاره‌زایانی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ریشدا پێویستمان به گرێبه‌ستی کڕینی چه‌ک له روسیا هه‌یه، واته به‌هه‌مان شێوه پێویستمان به‌شاره‌زایانی روسیاش هه‌یه، له ماوه‌ی رابردوشدا ٢٩ هه‌زار شاره‌زای روسی هاتونه‌ته عێراق.