حیزبوڵای عێراق ھەڕەشە لە سێ کوچکەی ئەمریکاو عەرەبستان و ڕژێمی زایونی دەکات
بەرپرسێکی لقی سەربازیی حیزبوڵای عێراق لە پەڕەی توییتێرەکەی خۆی دا ھەڕەشە لە ئەمریکاو عەرەبستان و ڕژێمی زایونیی کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراقەوە، بەرپرسێی باڵای لقی سەربازیی حیزبوڵای عێراق رایگەیاندووە: پێویستە ئەمریکاو ڕژێمی زایونی و سعودیە بزانن کە لەعێراق و شوێنەکانی دیکەش دەبنە ئامانجی هێرشەکانیان و بەرەکەیان یەکگرتون و یەک ئامانجیان هەیە.
«ئەبو عەلی عەسکەری» بەرپرسی سەربازیی حیزبوڵای عێراق لە پەڕەی فەرمیی خۆی لە توییتێر ئەمریکاو ڕژێمی زایونی و سعودیەی لەوە ئاگادار کردووەتەوە کە ئامانج و بەرژەوەندییەکانیان پارێزراو نابن و حزبوڵا و هاوپەیمانەکانی دەیانکەنە ئامانج.
ئەم بەرپرسە سەربازییەی حیزبوڵای عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە کە ، هێزەکانی بەرگری یەکگرتون و ئامانجەکانیان یەکێکە و بۆ بەرەنگاربونەوەی نەیارەکانیان و دەرپەڕاندنیان لە خاکی وڵات.