ھێرشی داعش بۆ سەر بنکەی ھێزەکانی سنووروانیی عێراق لە سەرسنووری عەرەبستان
لە ھێرشی بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش بۆ سەر بنکەی سنووروانیی ھێزەکانی عێراق لە ناوچەی عەڕعەڕ ھاوسنوور لەگەڵ عەرەبستان، دوو لەشکریی عێراقی کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوەیەکی ئاسایشتیی عێراق بە بنکەی ھەواڵدەریی«ناس» ڕایگەیاندووە، تاقمۆکەی تیرۆریستی داعش ھەڵیکوتاوەتە سەر ھەنگی یەکەمی تیپی پێنجەمی سنووروانیی عێراق.
بەرماوەکانی داعش دووشەممەی ڕابردووش بە ھێرش کردنەسەر بازگەیەکی پۆلیسی عێراق لە باشووری شارستانی «داقوق» لە پارێزگای کەرکوک، چوارکەسیان کوشت و چواری دیکەشیان بریندار کرد.
لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە، ھێرشی بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش بۆ سەر پارێزگاکانی کەرکوک، سەلاحەددین و دیالە ناسراو بە سێ گۆشەی مەرگ پەرەی سەندووە.
ھێزەکانی حەشدی شەعبی . ئەرتەشی عێراق لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو کە دەگمەن ترین ھێزشەکانی داعش لەدوای ساڵی ٢٠١٧ ئەنجامی گرتووە، زیاتر لە ٧٠ ھەڵمەتی سەربازییان دژی تیرۆریستان ئەنجام داوە.