ئه‌یلوول 09, 2020 03:17 Asia/Tehran
  • کاروانی چەک و تفاقی سوپای ئەمریکا لە باشووری عێراق کرایە ئامانج

کاروانێکی ھەڵگری چەک و تفاقی ئەمریکی ڕۆژی سێ شەممە لە بتشووری عێراق کرایە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ڕۆژێک بەرلەوەش ھێرش کرایە سەر دوو کاروانی داگری چەک و تفاق و ترۆمبیلی ئەمریکی لە عێراق دا.

لە ھێرشی یەکەم دا کاروانێکی ھێزەکانی ئەمریکی لە ناوچەی ئەلشوعلەی بەغدا بە بۆمبای تەنیشتی جاددە کرایە ئامانج.

لە ھێرشی دووھەمیش دا کاروانێکی دیکە کە ھەڵگری ترۆمبیلی زرێدارو کەرەستەی لۆجستیکیی لەشکریانی ئەمریکی بوو لە ناوچەی جەبەلە لە پارێزگای بابلی عێراق بە بۆمبای تەنیشتی جاددە کرایە ئامانج.

باڵوێرخانەی ئەمریکا لە بەغداو بنکە سەربازییەکانی لەشکریاتنی تیرۆریستی ئەمریکی لە عێراقیش لەوانە لە بنکەکانی ئەلتاجی و ئەلبەلەد لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە چەندین جار بە ڕۆکێت ھێرشیان کراوەتە سەر.

گەلێک لە خەڵک و  تاقمە عێراقییەکان خوازیاری کشانەوەی ھێزەکانی تیرۆریستی ئەمریکی لە عێراقن و پەرلەمانی ئەم وڵاتەش گەڵاڵەیەکی بۆ کشانەوەی ئەم ھێزانە تێپەڕاندووە.

سەرپەیڤ