حەشدی شەعبی دەشتی نەینەوا چۆڵ دەکات
ئەندامێکی پارتی ڕایگەیاند کە هێزەکانی شەبەک سەر بە حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوا دەکشێنەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، عیماد باجەلان لەو بارەوە وتی: بڕیاری دوور کەوتنەوەی حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوا هەنگاوێکی باش و گرینگ بوو کە لەلایەن ئۆپراسیۆنی هاوبەشەوە گیرا کە بەستێن بۆ جێگیر کردنی هێزەکانی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق لە هەموو ناوچەکان لەوانە مەندەلی تا مەخموور لەوانە دەشتی نەینەوا خۆش دەکات تا ئاسایشی ئەو ناوچانە بە تەواوەتی دابین ببێت.
باجەلان گوتیشی : کشانەوەی حەشدی شەعبی بۆشایی ئاسایشی دروست ناکات چونکوو سوپای عێراق و پێشمەرگە جێیان دەگرنەوە.
ناوبراو سەبارەت بە هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێریش وتی: لەشکەری ٣٠ بەرپرسی پاراستنی ناوچەکە بووە و بە پێی بەڵگەکان دەرکەوت کە خۆی هۆکاری هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر نەبووە بەڵام نەیشتوانیوە هۆکارەکانی ئەو هێرشە بدۆزێتەوە. چونکوو ناوچەی هاویشتنی ئەو مووشەکانە، لە ژێر کۆنترۆڵی ئەو لەشکرەدا بووە.