٢٢ زیندانی ئەمڕۆ لە عێراقەوە دەگوازرێنەوە بۆ ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i388612-٢٢_زیندانی_ئەمڕۆ_لە_عێراقەوە_دەگوازرێنەوە_بۆ_ئێران
کارداری ئێران لە عێراق ڕایگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ ٢٢ هاووڵاتی ئێرانی کە لە عێراق زیندانین، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانەکەیان لە عێراقەوە بگوازرێنەوە بۆ ئێران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 02, 2020 10:30 Asia/Tehran
  • ٢٢ زیندانی ئەمڕۆ لە عێراقەوە دەگوازرێنەوە بۆ ئێران

کارداری ئێران لە عێراق ڕایگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ ٢٢ هاووڵاتی ئێرانی کە لە عێراق زیندانین، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانەکەیان لە عێراقەوە بگوازرێنەوە بۆ ئێران.

 

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید مووسا عەلیزادە تەباتەبایی، وتی: ماوەی زیندانیی زۆربەی ئەو زیندانیانە لە ٢ بۆ ١٠ ساڵە کە یەک لەسەر چواریان لەوێ تێپەڕاندووە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەو کارە دوای گفتوگۆی بەربڵاوی باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق بەتایبەتی ئیرەج مەسجدی، باڵوێزی ئێران لەو وڵاتە لەگەڵ بەرپرسانی دادی عێراق لەوانە سەرۆکی دەسەڵاتی دادی عێراق ئەنجام دەدرێت، گوتیشی : ئەو گواستنەوە بە پێێ مادەی ٣ ی ڕێککەوتننامەی هاوکاری مافەوانی و دادوەری ئێران و عێارق ئەنجام دەبێت.

تەباتەبایی هەروەها ڕاشیگەیاند: تاوانی زۆربەی ئەو زیندانیانە چوونی نایاسایی بۆ عێراق، گواستنەوەی مادەی هۆشبەر و دزی بووە کە ئەو تاوانگەلە لە عێراق سزای قورسیان هەیە.