تەقە تفەنگ لە بەغدا کۆمەڵێک کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە
تشرینی دووهم 11, 2020 01:52 Asia/Tehran
میدیاو سەرچاوە عێراقییەکان باسی کوژران و بریندار بوونی کۆمەڵێک خەڵکیان کردووە لە ئەنجامی تەقەتفەنگ لە گەڕەکی «ئەلکازمییە»ی بەغدا.
کەناڵی ھەواڵدەریی «سابرین» درەنگانی سێ شەممە وای بڵاو کردەوە کە، ئەم تەقە تفەنگە لە نزیکی سەیرانگەیەک دا ڕووی داوەو داپۆرتە سەرەتاییەکان دەربڕی ئەوەن کە لە ئەنجامی ئەم تەقە تفەنگە چەند کەسێک کوژراون و یان بریندار بوونە.
ھێشتا لە بارەی وردیاتی زیاتری ئەم ڕووداوە ھیچ ڕاپۆرتێکی ئەوتۆ بڵاو نەبووەتەوە.