تشرینی دووه‌م 12, 2020 04:13 Asia/Tehran
  • جەختی ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق لە سەر چارەسەریی گرفتەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا لە ڕێگای وتووێژەوە

ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق وتی: گرفتەکانی ناوچەکە لە ڕێگای وتووێژەوە چارەسەر دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «قاسم ئەعرەجی»  ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری شاندی وەزارەتی دەرەوەی نەرویژ لە بەغدا وتیشی: عێراق دیالۆگ و وتووێژ بە ڕێگاچارەی گرفتەکانی ناوچەکە دەزانێت کە دیارە کاریگەرییەکی ئەرێنیی لە سەر ئاسایشت و سەقام دەبێت.

ئەعرەجی وتیشی: دەوڵەتی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق نەخشەڕێگایەکی ڕوونی لەمەڕ پەیوەندیی خۆی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەو جیھاندا داڕشتووە کە بنەماکەی ڕێزنانی دوو لایەنەو ھاوکاریی سازندە بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلانی ناوچەکەیە.

«ھیلدا ھار» سەرۆکی شاندەکەی نەرویژیش ڕایگەیاند: نەرویژ ڕۆڵێکی دیپلۆماسیانەی گرینگ بۆ داکۆکی لە عێراق لە بواری مرۆڤی و سەربازی دا دەگێڕێت.

سەرپەیڤ