کازمی: نابێت فەرمانبەرانی هەرێم بکرێن بە قوربانی ململانێی سیاسی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i389294-کازمی_نابێت_فەرمانبەرانی_هەرێم_بکرێن_بە_قوربانی_ململانێی_سیاسی
‌ سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند" نابێت فەرمانبەران هەرێم بکرێن بە قوربانی ململانێی سیاسی، هەرێم ئەبێت ئەو هەوڵانە ڕاست بکاتەوە کە سەرکەوتوو نەبوون".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 18, 2020 06:57 Asia/Tehran
  • کازمی: نابێت فەرمانبەرانی هەرێم بکرێن بە قوربانی ململانێی سیاسی

‌ سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند" نابێت فەرمانبەران هەرێم بکرێن بە قوربانی ململانێی سیاسی، هەرێم ئەبێت ئەو هەوڵانە ڕاست بکاتەوە کە سەرکەوتوو نەبوون".

مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسى له‌وه‌کرد، گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وامن و رایگه‌یاند" نابێت هاوڵاتیان باجى ململانێى سیاسى بده‌ن، بۆیه‌ هه‌رێم ژماره‌یه‌ک پابه‌ندیى هه‌یه‌ که‌ پێویست ده‌کات جێبه‌جێى بکات له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌غدا بودجه‌یه‌ک بۆ گه‌ره‌نتیکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران خه‌رج ده‌کات، جه‌ختیش ده‌که‌ینه‌وه‌ له‌چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌رێگه‌ى دانوساندنه‌وه‌". 

کازمی ڕاشیگەیاند: ١٦٤ ڕۆژە ئەم حکومەتە دەستی بەکار کردووە، ڕووبەروی چەندین تۆمەت و  درۆ کراوەتەوە، سوپایەکی ئەلکترۆنی و دەیانەوێت کارەکانی حکومەت بێ بەها بکەن و هەواڵی فەیک بڵاودەکەنەوە. 

هاوکات سەرۆک وەزیرانی عێراق جه‌ختیشی کردەوە، ده‌نگۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێککه‌وتنى ئابورى و بازرگانى نێوان عێراق و چین دوره‌ له‌راستییه‌وه‌ و رێککه‌وتنه‌ جێبه‌جێ ده‌کرێت.

له‌سه‌ر پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنانی سعودیه‌ش وتی که‌ هه‌ندێک لایه‌ن وه‌به‌رهێنانه‌که‌یان کردوه‌ته‌ داگیرکاری، به‌ڵام ئه‌مانه‌ هه‌موو ناڕاست  و درۆیه‌.